هاووڵاتیان لەبارەی مامەڵەی پاسەپۆرت ئاگادار دەکرێنەوە
هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە مامەڵەی پاسپۆرتی سیستەمی کۆن وەستاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ههولێر، ئهمڕۆ یهكشهممه 5ی1ی2025 بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، کە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە.”
ئاماژە بەوەش کراوە، هاووڵاتیان تەنیا دەتوانن دوای دانانی نۆرە، بۆ پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنیی جۆری B بکەن.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو، تەنیا وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A، دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
پاسپۆرتی ههولێر ڕاشیگەیاندووە:” دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A لە بەرێوەبەرایەتییهكهمان لە گەڕەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی دهبێت.”