سەرجەم هێزەكانمان لە باری ئامادەباشیدان

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان لە 25ی ئەم مانگەوە سەرجەم هێزەكانمان لە باری ئامادەباشیدان.

وتیشی، “بۆ بۆنەكانی سەری ساڵیش لیژنەی ئەمنی بەشێوەیەكی تۆكمە و بە بەرنامەیەكی لەوەوپێش داڕێژراو لە ئەرك و فەرماندایە، لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژی 25ی كانونی یەكەمەوە سەرجەم هێزەكانمان لە باری ئامادەباشیدان، جگەلە ئەمڕۆ 31ی كانونی یەكەم و سبەی 1ی كانونی دووەم”.

روونیشیكردەوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی بەربڵاو لە 25ی مانگەوە ئەرك و فەرمانەكانیان وەرگرتووە و جێبەجێی دەكەن، ئەركەكانیش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ ئەنجامدەدن.

دڵخوازەكانتان