نۆیەم بەشەخۆراك بە داتای مانگی 12 وەك كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت
بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نۆیەم بەشەخۆراك بە داتای مانگی 12 وەك كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی پشووی رەسمی بووە سەرجەم فەرمانبەرانمان لە ئەركدابوون بە مەبەستی دابەشكردنی نۆیەم بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكاندا و كارەكانمان بە كۆتاهێنا.
وتیشی، “ئەو ماددەخۆراكییانەی دابەشدەكرێن بریتین لە برنج، شەكر، زەیت، دۆشاو و نیسك، لە ئێستادا لەناو شاردا زەیت دابەشنەكراوە، بەڵام بۆ دەرەوەی شار دابەشكراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕواندەكرێت لەلایەن بریكارەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نۆیەم سەبەتەی خۆراك بكرێت كە ئەمساڵ دوا بەشەخۆراكە ودەدرێتە هاوڵاتییان.