هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە بەشداری پارتی و یەکێتی رادەگەیەندرێت

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، ئاشکرای کرد کە هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە عێراق پێکدەهێندرێت.

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە کە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، گوتی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی (ادارة الدولة) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بە بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەر دوو هێزە کوردییەکە [پارتی و یەکێتی] و هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەندرێت.

بەیاتی دووپاتیشی کردەوە، واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.

دڵخوازەكانتان