مەسرور بارزانی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئازەربایجان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، خەمباری خۆی بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئازەربایجان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای قوربانییان و خێزانەکانیانە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووان دەکەین.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئازەربایجان، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
سەرۆک وەزیران لە پەیامەکەدا، ئاماژەی بەوە دا، زۆر خەمبارە بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، “لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای قوربانییان و خێزانەکانیانە”.
چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان ڕایگەیاند، 42 کەس لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گەشتیاریی ئازەربایجان لە نزیک شاری ئاکتاوی وڵاتەکەیان، گیانیان لەدەست داوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو فڕۆکە گەشتیارییەی ئازەربایجان، 72 سەرنشینی هەڵگرتبوو، 42ـیان مردوون و 25ـیان ڕزگار کراون. گوتیشی: “22 ڕزگارکراو لە نەخۆشخانە خەوێندراون