سه‌رۆك بارزانی: مێژووی گه‌لی كوردستان پڕه له‌شانازی
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25 ی 9 ی 2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌شداری له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك كرد.
فێستیڤاڵه‌كه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆك بارزانی له پارێزگای دهۆك به به‌شداری 135 نووسه‌ر كه له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارن به‌رێوه‌ده‌چێت.
سەرۆک بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پێنجەمین فیستیڤاڵی یەکێتیی نووسەران لە دهۆک گوتارێکی پێشکێش‌کرد و رایگەیاند، “مێژووی گەلەکەمان پڕە لە شانازی، بەڵام لە هەمانکاتدا پڕە لە ئێش و ئازار.” گوتیشی، “نابێت خۆمان لە کەس زیاتر بزانین و خۆشمان لە کەس بە کەمتر نازانین.”
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا لەبارەی ساڵیادی گشت‌پرسیی باشووری کوردستان گوتی، “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، دەست و چاوی ئەوانە ماچ دەکەم کە خۆیان نەچەماند و خۆیان ناچەمێنن.”
سەرۆک بارزانی دەڵێت، پێش ئێستا ئەو شەڕەی کە لەگەڵ گەلی کورد دەکرا، ئاشکرا بوون، “فڕۆکەبوون، دەبابە بوون، تۆپ بوون، هێزی سوپا بوون و دەهاتنە سەر کوردستان، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکان بە پشتیوانیی میللـەتی خۆڕاگر، سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. ئەمڕۆ ئەو شەڕە بەردەوامە، بەڵام بەشێوەیەکی دیکە، بۆیە بارە قورسەکە لەسەر شانی ئێوەیە گەلی نووسەران.