ژينگەی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟

هێما کەمال

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و گۆڕانی شێوازی بارانبارین کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا ئاماژەی پێکراوە، بە تایبەتی کاریگەری لە گۆڕانی کەشوهەوای عێڕاقدا کردووە. ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستانیش هەبووە، کە کەمی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، مەترسییەکی گەورە لەسەر سیستەمی ژینگەیی هەرێم و کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروست دەکەن. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پلەی گەرمی ئاسایی ساڵانەی عێراق 1-2 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە. پێشبینییەکان بۆ چەند دەیەی داهاتوو ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشبینی دەکرێت شێوازی ئێستای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام بێت. لە ئەنجامدا، بارودۆخی ژینگەیی هەرێمی کوردستان ،بەگشتی خراپتر بووە، وشکەساڵی زیاتر و پلەی گەرمی بەرزتر، هاوکات لەگەڵ کاریگەری لەسەر ژینگەی سروشتی، ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر چاڵاکیی ڕۆژانەی مرۆیی هەیە، مەترسیدارتر بۆ ئەوانەی نەخۆشی سییەکانیان هەیە و هەستیارن بە نالەباری کەشوهەوا، کە پێویستییان بە کەشوهەوایەکی گونجاو هەیە.

پیسبوونی ژینگە، پرسێکی جیهانییە و لە گەشەکردن دایە، جەنگەڵەکانی ئەمازۆن لە بەڕازیل و هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییە دیارەکانی جوگرافی و ژینگەیی، ڕووبەڕووی کێشەی ژینگەیی هاوشێوە دەبنەوە. هەردووکیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژینگەی ناوخۆیی هەیە و کاریگەری بەرفراوانیان لەسەر جیهان هەیە. بڕینی دارستانەکانی ئەمازۆن و زیادەڕۆیی بەکارهێنانی ئاو لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. هەموو ئەمانە لە بوارە جیاوازەکاندا زیان بە ژینگە دەگەیەنن و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرچاوە سەرەکییەکان. بڕینی دارستانەکان لە ئەمازۆن پەرە بە گەرمبوونی جیهان دەدات، بە گوێرەی (ئێدوارد نۆرتن)، کە خاوەنی تیۆری پەپولەیە و باس لەوە دەکات کە باڵی پەپولەیەک دەتوانرێت ببێت بە هۆکاری ڕوودانی تۆرنادۆ، بە گشتی باس لەوە دەکات کە کاریگەرییەکانی ژینگە سنووردار نین. بۆیە گۆڕانی پلەی گەرمی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کەمبوونەوەی دابارین. هەردوو بوارەکە تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە چۆن پرسە ژینگەییە ناوخۆییەکان بەشدارن لە دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی جیهان. بۆ پاراستنی دارستانەکان، پێویستە لە ئەمازۆن یاساکانی پەیوەست بە دار بڕین توندتر بکرێت، بە هەمان شێوە، پێویستییەکی سەرەکییە کە حکوومەتی هەرێم سیستەمی ئاودانی خۆی مۆدێرن بکات و پاشەکەوتکردنی ئاو بەرەوپێش ببات. کارەساتە ژینگەییەکانی ئەمازۆن و هەرێمی کوردستان وەک بیرخستنەوەیەک کە جیهان چەندە وابەستەی یەکترە. ئەو تەحەددایانەی کە ئەم ناوچانە ڕووبەڕووی دەبنەوە؛ لە کەمیی ئاوی بیابانەکانی عێراقەوە تا دارستانەکانی بەڕازیل ئاماژە بە پێویستی بەپەلەی بەشداریکردنی نێودەوڵەتی دەکەن. ئەگەر پێکەوە کار بکەین و گەشەپێدانی بەردەوام لە پێشینەی کارەکانمان دابنێین، دەتوانین داهاتوویەکی سەلامەتتر و سوودبەخشتر بۆ هەمووان بنیاد بنێین.

هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ڕوو لە زیادبوونی کێشە ژینگەییەکان دەکات، دەتوانێت سوودێکی زۆر لە وڵاتانی پێشکەوتووی دیکە وەبگرێت. سوید نموونەیەکی سەرنجڕاکێشە کە چۆن یاسادانانی کاریگەر و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن پرسە ژینگەییەکان بگۆڕن بۆ دەرفەت. سوید یەکێکە لە پێشەنگترین وڵاتانی خەمخۆری ژینگە لە جیهاندا، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی تەکنیکە هاوشێوەکانەوە، ڕەنگە هەرێمی کوردستان، پرسە باوەکانی خۆی لە پیسبوون، کەمی ئاو و بەڕێوەبردنی کەمی سەرچاوەکان چارەسەر بکات و ئەمانە ببن بە بنەچەیەک بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان. سوید داهێنەر بوو لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، کاتێک لە ساڵی ١٩٩١ باجی کاربۆنی سەپاند. زیاتر لە نیوەی وزەی ئەمڕۆی سوید لە سەرچاوەی وزەی پاکی وەک کارەبای ئاو، وزەی خۆر سەرچاوە دەگرێت. بۆ شارەکانی سوید وەک یۆتۆبۆری و ستۆکهۆڵم، فراوانبوونی ئیکۆلۆژی لەوپەڕی گرنگیدایە. هۆکاری گواستنەوەی گشتی، هاووڵاتیانی ژینگەدۆست، ئەوانەی کە پاسکیل بەکاردێنن، هەموویان بەشدارن لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و جەنجاڵی ناو شار.

ڕەنگە شارەکانی کوردستان وەک هەولێر و سلێمانی بە وەبەرهێنان لە سیستەمی گواستنەوەی گشتیی پێشکەوتوو، پیسبوونی ژینگە بەهۆی زیاتر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل کەم بکاتەوە. دامەزراندنی دەستپێشخەرییە گشتگیرەکانی ماددە ڕیسایکل کراوەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی لەبارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەتوانێت فڕێدانی پاشماوە لە هەرێمی کوردستان باشتر بکات. زیادبوونی کێشە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستان بریتین؛ لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی بارانبارین، لەدەستدانی دارستانەکان، خراپی بەڕێوەبردنی سامانەکان. تێکڕای پلەکانی گەرمای عێراق لە ماوەی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ١-٢ پلەی سەدی زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی وشکەساڵییەکی زۆر و کەمبوونەوەی ئاو. هاوکات، بارانبارین لە دەیەکانی ڕابردوودا بە ڕێژەی ١٥-٣٠% دابەزیوە. ژینگەکان زیاتر بارگرانییان لەسەرە بەهۆی ئەوەی کە تەنها بەشێکی کەم لەو 1.5 کیلۆ زبڵ و خاشاکەی کە ڕۆژانە بۆ هەر تاکێک لە هەولێر دروست دەبێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، دەبێت ڕێسای ژینگەیی کاریگەر بخرێتەڕوو کە کاریگەری چیرۆکە سەرکەوتووەکانی جیهانی لەسەرە.

بە مۆدێرنکردنی سیستەمی کشتوکاڵی کە ئێستا 40-50%ی ئاو بەکاردەهێنێت، دەتوانێت ڕێژەی 85%ی وەرگرتنەوەی ئاوی پیسی ئیسرائیل وەربگرێت. پێشکەوتنەکانی سەرچاوە وزەی پاک، وەک وێستگەکانی وزەی خۆر لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستان بە خۆر، ڕەنگە ٣٠%ی پێداویستییەکانی وزەی ناوچەکە دابین بکات، زۆر هاوشێوەی گواستنەوەی سوید بۆ زیاتر لە ٥٠% وزە لە سەرچاوە نوێبووەکانەوە. ڕێسای توندتری ژینگەیی دەتوانێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە داهاتووی هەرێمی کوردستان، هەم لە داهاتووی سروشتی و هەم ئابووریدا بگۆڕێت. لە ڕێگەی بەرنامەکانی دارستان، باشترکردنی بەڕێوەبردنی پاشماوە، وەبەرهێنانی وزەی نوێبووەوە و باشترکردنی ئاودێری، ڕەنگە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەکانی کەشوهەوا کەم بکاتەوە، سەروەت و سامانە سروشتییەکانی بپارێزێت و تەندروستیی گشتی باشتر بکات. ئەم هەنگاوانە نەک تەنها ژینگە زیانلێکەوتووەکان چاک دەکەنەوە بەڵکو هەلی کارێکی سەوزیش دروست دەکەن، هاندەری گەشەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی دەبن و ناوچەکە وەک پێشەنگێک لە گونجانی ژینگەدا جێگیر دەکەن. ئەگەر کوردستان هاوکار بێت و پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیی ژینگەییەوە، دەتوانێت داهاتوویەکی گەشەسەندووتر و ژینگەدۆستتر بۆ نەوەکانی داهاتوو گەرەنتی بکات.

دڵخوازەكانتان