لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کورسیی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی بێبەرامبەر بۆ واریسی شەهیدان تەرخان دەکرێت

بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆ و پەیمانگەکان بەبێ بەرامبەر کورسیی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ واریسی شەهیدان تەرخان دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: “لەسەر پێشنیازى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى سێ ساڵە لە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکوومییەکان، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخان دەکرێت”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ”ئەوانەى لە سەرووى ئەم پێنج کورسییەوە وەردەگیرێن بەپێى ڕێنمایى وەزارەتى شەهیدان کرێى خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارى دابینکردنى پێنج کورسیى خوێندن بەخۆڕایى بۆ هەر بەشێک بەردەوام دەبێت”.

دڵخوازەكانتان