قەرزی كارەبا دەكرێتە قیستی مانگانە

بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، ڕاگەیاند: “ئێستا هەر هاووڵاتییەک قەرزی کارەبای هەبێت، ئەوا بۆی دەکرێتە 12 قیست

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەگەر هاووڵاتییەک 500 هەزاری کارەبا قەرزار بێت، ئەوە بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکان دەتوانن قەرزەکە دابەشی سەر 12 پشک یان کەمتر بکەن و ئێستاش لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا نەماوە”.

بەختیار قاسم، ئاشکراشی کرد، بۆ ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، دەوام زیاد کراوە،

لە هەولێر قەرزی هاوبەشانی کارەبا زیاتر لە 132 ملیار دینارە.

جەختی کردەوە، تاوەکو ئیستا لەبەرامبەر نەدانی ئەو قەرزەی لەسەریانە، کارەبای هاوبەشانی کارەبا نەبڕدراوە.

دڵخوازەكانتان