نێچیرڤان بارزانی: یەکێتیی ئافره‌تان هاوبەشێکی سەرەکیین لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە یادی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
چوارشەممە، 11 کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، “لە یادی 72مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکەم. ڕۆڵی گرنگیان لە به‌ره‌وپێشبردنی کۆمەڵگه و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری، بەرز دەنرخێنم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1952 هێمای خەباتی نیشتمانی و کاری بەردەوام بووە بۆ به‌دیهێنانی مافەکانی ئافره‌تان و به‌هێزکردنی پێگەیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا”.
گوتیشی “لە ماوەی خه‌باتی دوور و درێژیدا، یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا، هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بووه بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کان و مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان”.
جێگری سەرۆکی پارتی جەختیشی کردەوە، لەم یاده‌دا به ڕێزه‌وه ڕه‌نج و قوربانیدانی ئافره‌تان و ڕۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە”.
لەکۆتایی پەیەمەکیدا گوتی “سڵاو له ته‌واوی ئافره‌تان و دایکان و خوشکانی کوردستان که دڵسۆزانه خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، با ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان و بەدیهێنانی ته‌واوی ماف و خواستەکانیان”.