سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/9/2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له سه‌ڵاحه‌ددین، پێشوازی لە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد. هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد و زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە“.