دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا : سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین

دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، سوپاسی براکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی سەرکردەی کورد دەکەین؛ ئەو، وەک ئەوەی خۆی خاوەنی پرسەکە بێت، بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ پرسی سووریا کرد و پشتیوانییەکەی بۆ مافەکانی گەلی سووریا کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە کە ناتوانرێت چاوپۆشییان لێ بکرێت.

لە بەیەننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە “برا و بنەماڵە سوورییەکانمان کە ئێستا لە ناوچەی کوردستانی عێراقن بەتایبەتی، پەنابەر و هەڵاتووانی دەستی ڕژێم، بوونەتە میوانی برایانمان لەهەرێمی کوردستان، هەروەها لە سایەی خەباتی گەلی سووریا و پاڵەوانەکانی شۆڕش، بەم زووانە دەگەڕێنەوە ماڵ و شارەکانیان لە سووریا، بۆ ئەوەی بەشداریی بکەن لە دامەزراندنی سەقامگیرییەکەی و پشتگیریی لە هێز و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانییەکەی بکەن.

دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەبەیاننامەکەدا یاماژەی بەوەش داوە، لەم کاتە سەختەدا ڕوو لە عێراق دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە شۆڕشی سووریا و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەستی پێ کردووە، هیچ زیان و کێشەیەک بۆ عێراق نابێت، ئێمە هاوبەشین لە کاتی خۆش و ناخۆشدا و چاوەڕوانی داهاتوویەکی باشتر و زیاتری ئاسایش و سەقامگیری دەکەین.

جەختیش کراوەتەوە، هاوبەشی و بەرژەوەندییەکانمان مێژوویین و هیواکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە زۆرن و ناتوانرێت هەژمار بکرێت بۆ دەستەبەرکردن و سەقامگیرکردنی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها چاوەڕوانین عێراق لاپەڕەیەکی نوێ پڕ لە هاوکاری و برایەتی و ئاشتی هەڵداتەوە.

دڵخوازەكانتان