سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات

دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێ کەوت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکە “پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.”

سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕان و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

ئەم سەردانە، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.”

دڵخوازەكانتان