باڵوێزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە بەدیهاتنی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن كرد، لە دیدارەكەدا، باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن، بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لە قەڵەم دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 3/12/2024، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سێرج دیکشن، باڵوێزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد، لەم دیدارەدا باڵوێزی بەلجیکا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەدیهاتنی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و عێراق کرد، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لە قەڵەم دا.

باڵوێزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بە لای وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپا سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بایەخێکی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

دڵخوازەكانتان