ئاگادارییەک لە سایلۆى هەولێر و سلێمانییەوە

سایلۆى سلیمانى و هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە بۆ وەرگرتنى چەکى شایستە داراییەکانیان سەردانیان بکەن.

سایلۆى سلێمانى لە ئاگادارییەکەیدا داواى لەو جوتیارانە کردووە کە گەنمیان رادەست  کردووە، سبەینێ سێشەممە لە زنجیرە 1684 بۆ ژمارە 1800، سەردانیانى هۆبەى ژمێریارى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى شایستە دارایییەکانیان.

بەپێى ئاگادارییەکەى سایلۆی هەولێریش، سبەینێ سێشەممە دابەشکردنی چەکی پارەى جوتياران لە زنجیرە 3661 دەستپێدەکات و تا 3880 بەردەوام دەبێت و داواش دەکات سەردانیان بکەن و لە سایلۆ چەک وەربگرن.

لاى خۆیەوە سایلۆى قوشتەپە جوتیارانى ئاگادارکردووەتەوە کە چەکى پارە لە زنجیرە 1216 تا 1294 دەستپێدەکات و لە سایلۆ چەکە دابەشدەکرێت.

سایلۆى هەولێر جوتیارانى کۆیە ئاگادار دەکات بەتایبەت ئەوانەى گەنمەکانیان رادەستى گۆڕەپانى کۆیە کردووە، دابەشکردنى چەکى پارە لە زنجیرە 327 دەستپیدەکات و لە 399 کۆتایى دێت و پارەکانیشیان لە بانکى بەحرکە وەردەگرن.

داواشکراوە، ⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان.

رونیشکراوەتەوە کە کاتی وەرگرتنەوەی چەک کاتژمێر 9ـی بەیانی تا وەکو 1ـی دوای نیوەرۆ

دڵخوازەكانتان