هۆشیار زێباری: ئهمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ئهمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، بۆیە ئهمڕۆ ئهمڕۆ 2ی12ی2024 ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراستی لە هەرێمی کوردستان.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئهمڕۆ ڕۆژێک گرنگ و مێژووییە بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئهمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندنی یاسایی دەخۆن، بۆیە پێویستە ئەم هەلە لە دەست نەدەین و کۆبوونەوەکە بە باشی و بێ کێشە بەڕێوە بچێت.
هۆشیار زێباری ئهوهشی ئاشكرا كردووه ناوچەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و زۆر کێشە هەن، بەڵام نابێت ببێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی بەکار بهێندرێت و بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان برخێتە ژێر مەترسییەوە.
جەختی لەوە کردەوە، با بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.