نێچیرڤان بارزانی: ڕۆڵ و پێگه و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى به‌رز ده‌نرخێنين
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌یادی په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: یادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى، پیرۆز ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شكردووه، له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان له قۆناغه‌كانى شۆڕش و ئازادی‌دا ده‌ڕوانین و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایان ده‌نێرین. ڕۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تایبه‌تیش بۆ بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنین.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: ده‌ستخۆشى له یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌ین له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شایسته‌كانى مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى زانایان و مامۆستایانى ئایینى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.