سەرۆك بارزانی پهیامێك ئاڕاستهی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان دهكات
سهرۆك بارزانی، به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندنیانهوه، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دهكات.
سهرۆك مهسعود بارزانی، به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندنیانهوه، پهیامێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه : “بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم”.
ئاماژهی بهوهش كردووه، “دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و هەروەها بڵاوكردنەوەی دینداری و خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و قوربانیدانی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی میانڕۆیی و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی لە مێژووی میللەتەكەماندا زۆر بەرچاو بووە و، بە دڵنیاییشەوە ئەو ڕۆڵە لە قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا گرنگ و كاریگەر دەمێنێتەوە”.
له بهشی كۆتایی پهیامهكهشدا هاتووه: “لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم. خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت