لە سلێمانی یەكەمین دیداری هەردەم بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26/11/2024 لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی هوتێل ڕامادا بەئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كورستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەدیب ، نوسەر ، توێژەر ، سیاسەتمەدار ، ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی یەكەمین دیداری هەردەم بەڕێوەچووە كە تایبەت بوو بە ( ئەدەبی منداڵان ، هونەری دراما ، پۆپۆلیزم و زیرەكی دەستكرد).


لە دەسپێكی دیدارەكەدا ژیان جەلال سەرنوسەری گۆڤاری هەردەم وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش كردوو تێدا تیشكی خستەسەر ئامانجی گۆڤارەكە و وتی :” وەك چۆن كولتوور هەمیشە ئامراز و پانتایەكە بۆ كۆكردنەوەی جیاوازییەكان لەم دیدارە كولتووریەشدا هەموومان زۆرباش درك بەوە دەكەین كولتوور چەندێك بەستراوەتەوە بە پرسەنەتەوەییەكانەوە هاوكات كولتوور یەكێكە لەو ئامرازانەی هەر گەل و نەتەوەیەكی پێ دەناسرێتەوە .

گۆڤاری هەردەم لەسۆنگەی گرنگی پرسە كولتوورییەكان هەرجارە و پرسێك دەخاتە بەر باس و خاوەن قەڵەمەكان لەو بوارەدا بابەت و بەرهەمەكانی خۆیان دەخەنە ڕوو


وتیشی” گۆڤاری هەردەم لەسۆنگەی گرنگی پرسە كولتوورییەكان هەرجارە و پرسێك دەخاتە بەر باس و خاوەن قەڵەمەكان لەو بوارەدا بابەت و بەرهەمەكانی خۆیان دەخەنە ڕوو ، بەتایبەت لەشارێكی وەك سلێمانی كە هەمیشە چاوگی هەوڵە مەعریفی و كولتووری و مێژوییەكان بووە .
هەرلە میانەی دیدارەكەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی :” پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ نوسەران و توێژەران و گۆڤاری هەرەم دەردەبڕین.


ڕاشی گەیاند :” شاری سلێمانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ 350 شاری داهێنەر و 100 دەوڵەتدا هەیە ، ئێمە نەماندەتوانی ئەم كارانە بكەین ئەگەر ئەم جۆرە دامەزراوانە نەبوونایە ، خۆشحاڵێن دەستەیەكی تر بەهەمان ئامانج، بە ئامرازێكی مەدەنیانە لە ڕێگەی گۆڤارێكەوە كە گۆڤاری كولتووری هەردەمە لە زۆربواردا بابەتەكانی بڵاودەكاتەوە .

لە گۆڤاری هەردەم دا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو قەڵەمەكان پێكەوە كۆبكەینەوە ، بەیەكەوە بیربكەینەوە ، كە یەكێكە لە باشیەكانی كۆمەڵگە زیندووەكان و دەكرێت


پاشان د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان چەند پەیڤێكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بە بایەخی گۆڤاری هەردەم و دیداری یەكەمی هەردەم دا و ڕایگەیاند ” لە گۆڤاری هەردەم دا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو قەڵەمەكان پێكەوە كۆبكەینەوە ، بەیەكەوە بیربكەینەوە ، كە یەكێكە لە باشیەكانی كۆمەڵگە زیندووەكان و دەكرێت جۆرێك لە هەستی هاوبەش و بەرپرسیاریەتی هاوبەش و تێپەڕاندنی قۆناغەكان بۆ چارەسەر بەرجەستە بكات . بۆیە دەبێت لەو پانتای و بیاڤ و دەلیڤانە بگەڕێن كە كۆمەڵگەی كوردی بۆ بەیەكەوە بیركردنەوە كۆدەكاتەوە ، ئەم گۆڤارە ئەركی ئەوەیە هەمووان بۆ بیركردنەوەی هاوبەش كۆبكاتەوە.


وتیشی” ئەگەر سەیری گۆڤاری هەردەم بكەین هەموو ڕەنگ و تێگەیشتن و هزرەكانی تێدایە ، هەردەم پانتاییەكە بۆ كولتوور ، كە پێمان وایە كولتوور جۆرێكە لەچارەسەر . هەموو ئەوانەی كەلەبواری كولتوور دا كار دەكەن لەهەر شوێنێك بن لە ئێمەوە نزیكن و جێگەی رێزن. هەردەم بۆ ئەوەیە لە شارێكی كرنگ و كاریگەر و گەورەی وەك سلێمانی بتوانێت ڕۆڵێكی ئەرێنی بگێڕێت.
بەشی كۆتایی دیدارەكە بریتی بوو لە پانێڵێك بە ناوی “كولتوور لەنێوان دەرفەت و ئاڵانكاریدا” بۆ هەریەك لە توێژەران (ئەمین محەمەد ، یاسین قادر بەرزنجی ، خالید مەجید و د.نەهلە محەمەد) بەڕێوەچوو ، كە تیشكیان خستە سەر هەریەك لە تەوەرەكانی ئەدەبی منداڵان و هونەری دراما و پۆپۆلیزم و زیرەكی دەستكرد .
دایدارەكەش بە ڕێزلێنانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆهەریەك لە پانێڵستەكان كۆتای هات .

دڵخوازەكانتان