مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنێت

پێشتر مه‌دیحه‌ مه‌گسوسی، ئەندامی لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو “ماوه‌ی چه‌ندان مانگه‌ لێژنه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ی 50ـی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری ساڵی 2017 ده‌كات و یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و هه‌موارانه‌ش بریتییه‌ له‌ توندتركردنی سزای بازرگانان و ئه‌وانه‌ی ڕه‌واج به‌و ماددانه‌ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكو له‌سێداره‌دانیش بیانگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ زیادكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی چاكسازییه‌كان بۆ چاره‌كردنی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.”

مه‌گسوسی گوتیشی: “پڕۆژەی هه‌مواره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسیی له‌سه‌ر نییه‌، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ بوونه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر خێزانی عێراقی به‌گشتی.”

مادده‌ی 40 له‌ یاسای ژماره‌ی 50ـی ساڵی 2017 جه‌خت له‌ لێخۆشبوون له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خۆیان به‌ ویستی خۆیان ڕاده‌ستی دامه‌زراوه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی 90 تا 180 ڕۆژیش تیمار دەکرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ پابه‌ند نه‌بوو به‌ وه‌رگرتنی چاره‌ له‌كاتی خۆیدا، ئه‌وا دادگای تایبه‌تمه‌ندا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.

تا دێت بڵاوبوونه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ عیراق فراوانتر ده‌بێت، لاوازیی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت و نه‌بوونی یاسای پێویستیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بوونه‌ته‌ هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوان و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیش چاوکراوەن لە دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، کە دوای دەستگیرکردنیان ڕووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.

دڵخوازەكانتان