له‌مه‌راسیمی دواماڵئاوایی شاژنی به‌ریتانیادا كوردیش ئاماده‌بوو

ئامانج عەبدوڵا سوور

رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم له‌بریتانیا وه‌ك رووداێكی میژوویی دیقه‌تی لێده‌گیرێت ملیۆنه‌ها كه‌س له‌جیهاندا سه‌رنج له ‌دواماڵئاوایی شاژنی بەریتانیا ده‌گرێت ئه‌و شاژنه‌ی دوور و درێژترین ماوه‌ له‌سه‌ر كورسی پاشایی وڵاته‌كه‌ی مایه‌وه‌.

له‌دوای مه‌رگی وینستۆن چه‌رچڵ له‌ ساڵی 1965 ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ریتانیا مه‌راسیمی به‌وجۆره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رئاستی جیهاندا چه‌ندین مه‌راسیم بۆ به‌خاكسپاردنی سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌نجامدراوه‌ وچۆتە‌ میژوووه‌وه‌ وه‌ك مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی جۆن كه‌نه‌دی سه‌رۆكی تیرۆركراوی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1963 و مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی چارل دیگۆڵی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 1970.

به‌ریتانیا له‌م مه‌راسیمه‌دا زیاتر له ‌دووهه‌زار كه‌سێتی له‌سه‌رئاستی جیهان بانگێشت كردوه‌ كه‌ نزیكه‌ی پێنج سه‌د كه‌سێتیان سه‌رۆك وسه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانه‌ ، زمانی ئاماژه‌ی نێو ئه‌م مه‌راسیمه‌ ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌كه‌وه‌ زمانێكی ئاماژه‌ی یونیڤێرساڵیه‌ ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاستی دیبلۆماسیه‌تی به‌شداری ده‌خاته‌ روو.

كورد له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌شدارێكی فه‌رمیه‌ و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 18ی سێپته‌مبه‌ر به‌بانگیشتی فه‌رمی به‌شداری له‌م مه‌راسیمه‌ مێژووییه‌ دا كردووه‌.

زمانی ئاماژه‌ی به‌شداری نێچیرڤان بارزانی ره‌هه‌ندی دیبلۆماسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌وراستیه‌یه‌ كه‌ كورد به‌شێكی دانه‌بڕاوی له‌هاوكێشه‌ی یۆنیڤێرساڵی و سه‌نگ و قورسایی و به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ روو.

له‌نێو پێنج سه‌د كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌بژێری جیهاندا نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هه‌یه‌ و به‌شێكی دانه‌براوی ئه‌ودیبلۆماسیه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌یه‌ و كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی نێو هاوكیشه‌ سیاسیه‌كانی جیهانه‌ و به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات.

لەنێو هۆڵی وێستمنستەر ئابی، باڵەخانەی کۆنی پەرلەمانی بەریتانیا ، نێچیرڤان بارزانی په‌یامی هاوخه‌می گه‌لی كوردستانی گه‌یانده‌ گه‌لی به‌ریتانیا، پرسی ئاماده‌یی لێره‌دا وه‌ك پرسێكی سیاسی ئاماژه ‌به ‌بوون و داكۆكی له ‌پێشه‌ڤه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی لێكدانه‌وه‌ی بۆده‌كرێت.

له‌نێو دیزاینی دیبلۆماسیه‌تی جیهانیدا ئه‌مرۆ كورد به‌شێكی دانه‌براوه ‌و وڵاتانی كاریگه‌ر به‌یاخه‌وه‌ لێی ده‌روانن.

دڵخوازەكانتان