سبه‌ینێ‌ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی دێت كه‌ تۆماركردنی ناوی خێزانه‌كانه‌.

سه‌رۆكی كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هه‌ركه‌س بژمێر سه‌ردانی نه‌كرد، په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 567 ەوه‌ بكات.


هاوکات كارزان ره‌زا، سه‌رۆكی كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند “سبه‌ینێ‌ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌؛ پێویسته‌ تاوه‌كو کاتژمێر 12:00 ی شه‌و، هه‌موو كه‌سێك تۆمار كرابێت”.

هەروەەها وتیشی”ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌”.
سبه‌ینێ‌ دوایین رۆژی تۆماری ئه‌ندامانی خێزانه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش كۆتایی دێت. له‌ هه‌یینییه‌وه‌ قۆناغی دووه‌می سه‌رژمێری ده‌ستپێده‌كات كه‌ فۆڕمێكه‌ و زیاتر له‌ 70 پرسیاری تێدایه‌.

دڵخوازەكانتان