باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. 

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردن هەماهەنگی لە پێناوی پەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایەن.

باڵیۆزی پۆڵەندا ئامادەیی هاوکاری وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەبواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ دا. 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان