پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چوارچرا جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەردەوامیی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، تیمەكانی سەرۆكایەتییەكە دەستیان كرد بە جێبەجێكردن و ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ بۆ بە‌شێك لە36كانی گەڕەكی چوارچرا، بە تەواوبوونی پرۆژەکە دانیشتووانی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.
وێڕای ئەمە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە قۆناغی جێبەجێكردندان بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە بەرز بكرێتەوە.

دڵخوازەكانتان