” گومانمان هەیە حكومەتی فیدراڵ ئەنجامەكانی سەرژمێری بۆ مەرامی خۆیان بەكاربهێنن

لەبارەی پرسی سەرژمێری هێزولایەنەسیاسەیە كوردستانیەكانی سنوری پارێزگای دیالە كۆبونەوە
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە شێركۆ میروەس بەرپرسی مەڵبەندی هەشتی یەكێتی و ئەكبەر حەیدەر بەرپرسی لقی 15 ی خانەقینی پارتی قسەیان بۆ میدیاكان كرد و داوایان لە هاوڵاتیانی سنورەكە كرد كە لە ڕۆژی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە سنورەكەی خۆیان


شێركۆ میروەس ڕایگەیاند :” سەرژمێری لەو ناوچانە بۆ كورد زیاتر لە گرنگیەكی هەیە چونكە تائێستاش بەشێك لە گوندە كوردەكانی سنورەكە چۆڵن و داوادەكەین هاولاتیان لەو ڕۆژەدابگەڕێنەوە شوێنی خۆیان .
سەبارەت بە نەگەڕانەوە كورد بۆ سنورەكە میروەس گوتی :” كورد لەو سنورە لەڕوی ئەمنیەوە دڵنیایی زیاتری پێویستە و لەو كاتەی پێشمەرگە لەسنورە كە كشاوەتەوە خەڵك ناتوانێت چارەنوسی خۆی بداتە دەست ئایندەیەكی نادیار دەشڵێت:” چەندینجار داوامانكردووە ئەمنیەتی زیاتری ناوچەكە بپارێزرێت .


دواتر ئەكبەر حەیدەر بەرپرسی لقی 15 ی خانەقینی پارتی قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان كردوو وتی:” وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی و هاو هەڵوێستی خۆمان لەم هەنگاوە دەردەبڕین و داواكارین لە جەماوەری سەربەری خۆمان هاوكاری تەواوی ئەو خانەوادە بەڕێزانە بكەن كە بەهەر هۆكارێك بێت ئاوارە بوون
وتیشی :” داوایان لێدەكەین بۆ ئەوەی داهاتووی ئەم ناوچانە نەكەوێتە مەترسیەوە بێت و لەشوێنی باوباپیری خۆیان لە سەرژمێریدا خۆیان تۆماركەن .


بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دەشڵێت:” گومان مان هەیە لەم سنورە حكومەتی فیدراڵ ئەنجامەكانی سەرژمێری بۆ مەرامی خۆیان بەكاربهێنن بۆیە ، ئێمەلەوەوە بەگومانین هەزاران خانەوادەی سەربەری ئێمە لە دوای شۆڕشی ئەیلول تەعریب و تەرحیل كراون لەسنوری ناحیەی مەیدان و قۆرەتوو لە دوای دروستبوونی شەڕی داعش و شانزەی ئۆكتۆبەر خەڵكێكی زۆری ئێمە ئاوارە بوون

https://www.facebook.com/share/v/QBiWMtes8zwmt6ra

دڵخوازەكانتان