ئەمڕۆ ٢٤٠ ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ ٢٤٠ ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت کە بە شارێکی نوێ و مۆدێرنی کوردستانی دادەنرێت.
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن “ئیبراھیم پاشای بابان”ـەوە دروست کراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە “سلێمان پاشا” ناوناوە. سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لە ھەمان کاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.
پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ، دوای ئەو ڕووداوەش، لە ساڵی ١٩٢٢ – ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە.
ئەوکات سلێمانی لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێک ھاتبوو، ئەوانیش: کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.