نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له ڕێوڕه‌سمێكدا له كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینى یه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس كرد، ئه‌مشه‌و له په‌رله‌مانى شانشینى یه‌كگرتوو له له‌نده‌ن، به‌ڕێزیان له‌به‌رده‌م تابووتى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م، له ڕێوڕه‌سمى نواندنى ڕێز و دوایین ماڵئاویی له ته‌رمی شاژن به‌شدار بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له شانشینی یه‌کگرتوو و هاوسه‌ره‌که‌ی و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و وڵاته یاوه‌ری بوون.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان بەشدارى لە ڕێوڕەسمى پرسه و ماڵئاوایی له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، سبه‌ى دووشه‌ممه‌یش له دوا دانیشتنى پرسه‌كه‌دا له وێستمینستر ئابێی و چێرچ هاوس و دواتر له ڕێوڕه‌سمێكى دیكه‌دا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى شانیشنى یه‌كگرتوو به‌شدار ده‌بێت و پرسه‌نامه‌یه‌ك له تۆمارى پرسه‌دا ده‌نووسێت.