پارتی خزمەتی زیاتری هەڵەبجە دەكات
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپەڕین، باس له‌وه ده‌كات، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌نگه‌كانمان به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه، له سنووری سلێمانی و راپه‌ڕینش به‌هه‌مان شێوه ده‌نگی پارتی زیادی كردووه، بۆیه پارتی به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر له‌م ده‌ڤه‌ره‌رانه.
سانا‌و شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانرۆیی، گوتی: “ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، له خزمه‌تكردنی خەڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌وه‌ستاوین، بۆ مانگی داهاتووش هه‌ندێك پرۆژه‌مان بۆ سنووری لقی 12 ده‌بێت، به‌تایبه‌ت پێداویستی و داواكاریی گونده‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پارتی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشاون و خۆشبه‌ختانه توانیومانه كورسییه‌كی ئه‌و پارێزگایه بببەین،
ئه‌مه بۆ پارتی له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر گرنگه، پارتی هه‌ڵه‌بجه به هی خۆی ده‌زانێت، هۆكار زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته موفاجه‌ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێك له‌وانه خزمه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به شاره‌كه و دوو جار هاتنی بۆ هه‌ڵه‌بجه، هەروەها پارتی خاوه‌نی هه‌زاران شۆڕشگێڕ و شه‌هید و قاره‌مانی گوڵان و ئه‌یلووله له شاره‌كه، به‌رنامه‌ی پارتی‌یش قبووڵكراوه و بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌نگین و جوانی هه‌بوو، ئه‌مه زۆر به دڵی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بوو، هەروەها پارتی تیمێكی جوان و ئاست به‌رز و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لە سنوورەكە پێك هێنا.“
گوتیشی: “پارتی به‌رنامه‌ی هه‌یه، كه له سنووری سلێمانی و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكات، بناغه‌ی مێژووی پارتی له‌م پارێزگایه هه‌یه، پارتی خاوه‌نی قوربانی و ده‌ستكه‌وتی كوردستانه، بۆیە له‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی زیاتر له 230 هه‌زار ده‌نگی زیادی كردووه، بەمەش ئه‌ركی پارتی بۆ داهاتوو قورس‌تر بووه، جاران هێزی ژماره یه‌ك بوو، ئێستا به‌ره‌و حزبی ملیۆنی هه‌نگاو ده‌نێت.“
روونیشی كرده‌وه، كه پارتی به‌رنامه‌ی ده‌بێت بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و كاری جدیی له‌سه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی و زیاتر شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ شاره‌كه، لەپێناو خزمه‌تی زیاتر، پارتی و هه‌ڵه‌بجه بوونه‌ته دوانه‌یه‌ك و هیچ هێزێك ناتوانێت بۆشاییان له‌نێوان دروست بكات، به هێنانی كورسیی ئەو شارەش، واده‌كات پارتی زیاتر خزمه‌تی ئه‌و هەڵەبجە و دەڤەرەكە بكات.