لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، وهزارهتی پێشمهرگه رایدەگەیەنێ، كە باج به میدیاكاران دهدرێ، بۆ ئەوەی لە كاتی قەدەغەی هاتوچۆ، ئەوان بتوانن پرۆسەكە روماڵ بكەن.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیانراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەی لەسەر هەموو لایەکە بۆ سەرکەوتنی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان/ دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاریی جوگرافی لە رێكەوتی ٢٠- ٢١ /١١ /٢٠٢٤، لە هەوڵێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ ڕوماڵی میدیایی ئەم ڕووداوە گەورە و گرنگە، بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کار دەکەین بۆ دەرکردنی باجی تایبەت بە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان، بەمەبەستی بەخشینیان لەو قەدەغەی هاتوچۆیە، کە ماوەكەی دیاری کراوە.
لە راگەیانراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، هاتووە: ”بۆ ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کارمەندەکانتان، کە سروشتی کارەکەیان پێویستی بە گەشت و گەڕان هەیە لە ماوەی قەدەغەکردنی هاتۆچۆکە، سەردانی ئەو لینکەیە بکەن، کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە و داواکارییەکە تا کاتژمێر 12ی شەوی یەکشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، بۆ پڕکردنەوەی داتای پێویست، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی دەرکردن و دابەشکردنی باجەکان تەواو بکات.“
جەختیش كراوەتەوە، كە ئەم ڕێوشوێنە هەموو پارێزگارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.