تەندروستیی هەرێم: ژمارەیەك هاوڵاتیی خەڵكی شارەزوور تووشی سكچونێكی كتوپڕ بوون
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی سكچوون و رشانەوە دەدات.
سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا راگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی خەڵكی شارەزوور تووشی سكچونێكی كتوپڕ بوون، راستەوخۆ لیژنەیەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راسپێردراوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە ئەنجام بدەن و هۆكارەكان دەستنیشانبكەن،
دوای تەواوبوونی كارەكانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بە داتا و ژمارە رادەگەیەنرێت، هاوكات پزیشكی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشكی رەوانەی قەزای شارەزوور كراون بۆ ئەوەی دۆخەكە كۆنتڕۆڵبكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا دیارنییە ژمارەی توشبووان چەندە، زۆرینەی توشبووەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، لە ئێستادا نزیكەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.