15 ڕێنمایی بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان

چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکرێتەوە  و پێویستە قوتابیان 15 پێدوایستی ئامادە بکەن.

لە ئەمڕۆوە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکەن، دەبێت قوتابیان لە ماوەی شەش ڕۆژدا مامەڵەکەیان تەواو بکەن و ڕێکەوتى 10-11-2024 دەست بە پرۆسەى خوێندن دەکرێت. دەبێت قوتابیان کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی لە مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن و بە نزیکەیی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان هاوشێوەن. 


زانکۆی سەڵاحەیدن پێداویستییەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى بڵاوکردووەتەوە و بریتین لە:

1- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى 12ى ئامادەیى پەسەندکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردە.

2- پشکنینى پزیشکى (بە مەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێ).

3- کارتى نیشتمانى (یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە)ى ڕەسەن لەگەڵ کۆپى ڕەنگاوڕەنگ.

4- کارتى زانیارى (ڕەسەن) یاخود پشتگیرى موختار  لەگەڵ  کۆپى ڕەنگاوڕەنگ.

5- پسوولەى خۆراکی  ڕەسەن ( کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).

6- وێنەى معاملات ( 6 دانە) .

7- پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت).

8- دەستەبەرى قوتابى(کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیرییەک لە فەرمانگەکەى بھێنێت کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرابێت، پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابییەکە بکرێت لە پشتگیرییەکە، هەروەها خودى کەفیل ئامادەبێت لەکاتى خۆتۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەر (کفالە) لە دادنووس.

9- بەڵێنامەى قوتابی.
 
10- پسوولەى خۆتۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە زانکۆڵاین.

11- پسوولەى قیستى یەکەم بۆ وەرگیراوانى پاڕاڵێل ( کۆلێژ).

12 – بڕینى پسوولەى دارایی وەکو بارمتە (تأمین ) بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى زانکۆڵاین، بەمەبەستى نیشتەجێبوون لە بەشەناوەخۆیى.

13- بڕینى پسوولەى دارایى بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى پاڕاڵێل.

14- پسوولەى دارایی بۆ دروستکردنى ناسنامەى قوتابى.

15- کۆپییەک لەو زانیاریانەی پێشکەشت کردووە لەڕێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمەیڵەکەت دەگەڕێتەوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە. 


زانیاریی زیاتر: لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە قوتابییان دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردن لە زانکۆی سەڵاحەددین پڕبکەنەوە، پێویستە قوتابیان دڵنیابن لە ڕاست و دروستی زانیارییەکان، لەبەرئەوەی تەنها یەکجار بۆیان هەیە فۆڕم پڕبکەنەوە.

لەم لینکە فۆرم پڕبکەوە:

https://su.edu.krd/ku/sub2425

دڵخوازەكانتان