له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاو چووه‌تە نێو چه‌ندین ماڵ و دوكان و زیان به‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل گەشتوە

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو زیان به‌ ژماره‌یه‌ك خانوو و دووكان و ئۆتۆمبێل گه‌یشت. 

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌ش دوێنێ شه‌و بوو، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ كه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو لافاو دروست بوو و ئاو چووه‌ نێو چه‌ندین ماڵ و دوكان و هه‌روه‌ها زیان به‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی هاووڵاتییانیش گه‌یشت. 

بەڕیوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە داوای لە هاووڵاتییان كرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

به‌هۆی لافاو ئۆتۆمبێلێکی زۆر گیریان خواردبوو و ئاو چووبووە نێو ژماره‌یه‌ك خانوو و دوكان و ئۆتۆمبێل و زیانی پێگه‌یاندوون.

بەڕیوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە پێشتر به‌هۆی مه‌ترسی لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. 

شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌كه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر چڕتر بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو. 
            
 

دڵخوازەكانتان