ئهمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (احمد ابراهیم الڤاهری) کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کرایەوە.