“هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت”

ڕێباز حەملان، یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ئۆپۆزیسیۆن بەرگەی ئەو واقیعەی ئێستا ناگرێت بۆیە هەڵوێستەکانی بەم ئاراستەیەن.

هاوکات دەڵێت: حکوومەت، پەرلەمان و هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت. دەشڵیت خەڵک بڕوای بە قسەی ئۆپۆزیسیۆن نەماوە.

ئامژەی بەوەشدا كە پارتی دەیەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت، بۆیە دەیەوێت حکوومەتێکی سەرتاسەریی پێکبهێنێت و پارتی بۆ هەموو لایەک کراوەیە و ڤیتۆی بەسەر هیچ لایەنێک نییە، کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی هەن وەک پاراستنی بەهێزی هەرێمی کوردستان و دەبێت لایەنەکان گوێڕایەڵی ئەم خاڵانە بکەن.

دڵخوازەكانتان