كەسێك تەقەی لە بنكەی پۆلیسی كوردسات لە شاری سلێمانی كرد و دوو پۆلیسی بریندار كرد.
بەیانیی ئەمڕۆ، لە لایەن چەكدارێكەوە تەقە لە بنكەی پۆلیسی كوردسات لە شاری سلێمانی كراوە، بەم هۆیەوە ئەفسەرێك و دوو پۆلیس بریندارن.
لەمبارەیەوە هەندێك سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەو كەسەی تەقەی كردووە، مەبەستی ئەوە بووە كەسێك لەنێو بنكەكە بكوژێت كە دوژمنداری لەگەڵدا هەیە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەكی فەرمی لەمبارەیەوە رانەگەیەندراوە.
هەروەك بانگەشەی ئەوەش دەكرێت كە تەقەكەرەكە دەستگیر كراوە، بەڵام پۆلیسی سلێمانی بە فەرمی ئەوەشی رانەگەیاندووە.