تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆسەی هەژماری من، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە تاوەکو ئێستا %36ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لەنێو پڕۆسەکە تۆمارکراون.
چوار هەزار و 500 مووچەخۆری سنووری پارێزگای سلێمانی کە لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن و کورتەنامەیان بۆ گەڕاوەتەوە، لە سێ ئامێری ڕاکێشانی پارە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
تیمی هەژماری من دەڵێت”بەگوێرەی دوایین ئامار بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نۆ، فەرمانبەرانی مەدەنی سلێمانی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، کە %36ـی تۆمارکراوانی نێو پڕۆژەکە پێکدەهێنن پڕۆسەکە لەو پارێزگایە نەوەستاوە و لە فراوانبووندایە.”
ژمارەکان وا دەڵێن: نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبن.
هەولێر: 143 هەزار و 400 مووچەخۆر
سلێمانی: چوار هەزار و 500 مووچەخۆر
دهۆک: چوار هەزار و 400 مووچەخۆر
کەرکووک: 500 مووچەخۆر