عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.