هێمن هەورامی: لە سلێمانی کەس خاوەنی سەر و ماڵی خۆی نییە

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ڕایگەیاند: “لە سایەی بەرپرسانی ئێستای یەکێتی، هیچ کەسێک لە سنووری سلێمانی خاوەنی سەر و ماڵی خۆی نییە و هەر ڕۆژە و کەسێک دەکوژرێت”.

هەورامی، ئاماژەی بەوەش کرد: “لەوەتەی لامەرکەزیەتی کارگێڕی دارایی بە سلێمانی دراوە، ڕێژەی بێکاری زیادی کردووە و پرۆژەکانیش وەستاون”.

هێمن هەورامی گوتی: “لە سلێمانی کەس خاوەنی سەر و ماڵی خۆی نییە، کۆمەڵێک سەرسەریان بەرداوەتە نێو شەقامەکانی سلێمانی و هەر ڕۆژە و ئاری چایچییەک تیرۆر دەکەن، هەر ڕۆژە و تۆقاندنێک ئەنجام دەدەن و هەر ڕۆژە سەرانە لە خەڵک دەسەنن، بۆیە لەو هەڵبژاردنە داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکەین پارتیش تاقی بکەنەوە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین متمانەیەکی گەورەتر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ببەخشنەوە بۆ ئەوەی ئایندەتان پارێزراو بێت، ئێستاتان برەوی زیاتری پێ بدرێت و سەر و ماڵتان پارێزراو بێت”.

هەورامی دەڵێت: “سەری زمان و بنی زمانیان لامەرکەزیەتی کارگێڕی و دارایی بوو بۆ سلێمانی، دەیانگوت داهاتەکانی سلێمانی ئەوەندە زۆرن ئەگەر نەیگەڕێننەوە بۆ هەولێر، لە سنووری سلێمانی، ئیدارەی ئێرە، ئیدارەی خۆجێی، دەتوانێت بەو داهاتانەی سلێمانی، گەورەترین خزمەت بە سلێمانی بکەن!”.

هەورامی گوتی: “هەموو دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لەچوارچێوەی لامەرکەزیی کارگێڕی و دارایی درایە دەسەڵاتدارانی ئێستای سلێمانی، کەچی بڕۆ دۆخی سلێمانی بکە بزانە چی لێهاتووە؟”

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:” لە دواترین داتا کە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی و چەند شوێنی دیکەش کراوە، لەوەتەی لامەرکەزیی کارگێڕی و دارایی دراوەتە دەسەڵاتدارانی ئێستای سلێمانی، لەوەتەی ئەو برادەرانە دەسەڵاتێکی تەواوی پۆلیسی و عەسکەری، تیرۆری، ئەمنیان لە سلێمانی سەپاندووە بەسەر خەڵکدا، ڕێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی سلێمانی نزیکەی 4 لە سەد زیادی کردووە، لە کاتێکدا ئەوان پرۆپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ڕێژەی خزمەتگوزارییەکان پاشەکشەی کردووە، بۆیە دەبێت ئەو دەسەڵاتدارە خۆسەپێنانەی ئێستای سلێمانی پێویستە کۆتاییان پێ بهێندرێت بۆ ئەوەی حکوومڕانییەکی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان هەبێت”.

دڵخوازەكانتان