لەکابینەی نۆیەم پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردەوە
لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه:
لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگه، بە فەرمانی ژمارە 16643 لەرۆژی 11-9-2022، خشتەی ئەیلولی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگەو پلەدار 3976 کەس پلەکانیان بەرزکرایەوە. هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت گوزارشت لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری پێشمەرگە لەکابینەی نۆیەم پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردۆتەوەو ساڵانەش بەبێ دواکەوتن لەخشتەکانی نەورۆز و ئەیلول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە، هاوکات دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی 2018-2019، بڕیارە لەمەودوا بەپێی بڕیاری یاساو رێنمایە کارپێکراوەکان پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە چۆتە سەر ئاراستەی دروستی خۆی و بەبێ دواکەوتن پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.