مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سۆران، بەشداریی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ سەرخستنی لیستی 190ی پارتی، کرد.
جێگری سەرۆکی پارتی گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا: “خەڵکی دەڤەری سۆران! خۆشحاڵم کە دەبیینم کە ئێوە بڕیارتان داوە پارتی براوە بێت، ئەمڕۆ لە مەڵبەندی بارەگای بارزانی نەمر، لەو شوێنەی کە شۆڕشی ئەیلوول سەرکردایەتیی گەورەترین بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی دەکرد، کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی کۆتا بڕیار لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدەین و لیستی پارتی سەربخەین”.
گوتیشی: “لە 20ـی ئۆکتۆبەر خەڵک خەڵک داستانێکی دیکە تۆمار دەکەن و ناحەزان سەرشۆڕ دەکەن”