کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە، کە خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا کە 20-10-2024ـە دەکرێت.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان، کاندیدانی سەربەخۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بە کاروباری هەڵبژاردنەوە هەیە، دڵنیا دەکەینەوە کە کۆمیسیۆن ڕێکاری تۆکمەی داناوە و گەرەنتی کارەکانی بە سەربەخۆیی و بێلایەنی دەکات.
گوتیشی: ڕێکارەکان ڕێگری لە هەر دەستێوەردانێک یان گۆڕانکارییەک بە ئیرادەی دەنگدەر و پاراستنی دەنگەکەی دەکات، هەروەها تا ئەو کاتەی ئەنجامەکانی کۆتایی ڕادەگەیەنرێت زیاتر لە یەک پرۆسەی ھاوشێوەکردن ئەنجام دەدرێت بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمی ھەڵبژاردن “ئەلیکترۆنی و ڕێکارەکان” ھەموو ئەم تاقیکردنەوانە سەرکەوتوو بوون و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتەکان، ھاوپەیمانییەکان، ڕێکخراوەکان، میدیاکان و تیمی یاریدەدەری نێودەوڵەتی ‘UNMI
ڕاشیگەیاند، کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانیدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دروست، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بەناوبانگ بکات بۆ تاقی کردنەوەی ئامێرەکان و چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەکی تەکنیکی لە کارپێکردنی ئامێرەکاندا.
کۆمپانیاکە ڕاپۆرتی خۆی داوە و کۆمیسیۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامێرەکانی هەڵبژاردن بە تەواوی ئامادەکراون بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتوویی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا.
هەروەها کۆمیسیۆن کۆمەڵێک ڕێکاری ئامادە کردووە بۆ دڵنیابوون لە یەکپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ئەنجامدانی ژماردنی دەستی لە هەموو بنکەکانی دەنگدان و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی.
باسی لەوەش کرد، دەبێت ئیدارەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم بە شێوەیەکی پیشەیی و بێلایەنانە کار بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بکات، هەروەها ڕێگەنادرێت بە هیچ لایەنێک هەوڵی دەستوەردان لە کارەکانی کۆمسیۆن بکات و هەوڵی دەستکاریکردن یان کاریگەری لەسەر ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت.