لە هەورامانەوە تا زاخۆ یەک حکوومەت و یەک سەرچاوەی داهاتە
علی حســێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند:” ، ساڵانێکە دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری، بە دەست حزب و لایەنی ئیدارەی خۆجێی ئەو شوێنانەوە بووە، ئەوان بەرپرسن لە نەبوونی شەقام و خزمەتگوزاریی سنوورەکانیان، ئیدارەی خۆجێیی ئەو سنوورانە لە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستاندا نەبووە.
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە هەورامانەوە تا دەگاتە زاخۆ یەک حکوومەت و یەک سەرچاوەی داهات، یەک بڕیاری ئیداری سیاسیی لە هەموو کوردستان هەیە”.
دەڵێت، ” ئەگەر بەراوردێک لەگەڵ ئەو شوێنانە بکەین کە لەدەستی ئیدارەی خۆجێیی، جیاوازییەکی زۆر هەیە، ڕاستە هەمووان لە حکوومەتەدا بەشدارن بە یەکێتی، گۆران، حزبی سۆسیالیست و پێکهاتەکانیشەوە، بەڵام ئیدارەی خۆجێیی بەپێی ژمارەی دانیشتووان بووە. ئەو سنوورەی بەدەستی پارتی نەبووە، بە دەستی ئیدارەی ئەو سنوورە بووە، واتە ئەو لایەنەی کە ئیدارەی ئەو سنوورەی کردووە و ئەو خزمەتی خەڵکی نەکردووە.