خەڵک پێشوازیەکی باش لە کاندیدانی پارتی دەکهن
سەرۆکی لیستی ١٩٠ی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێت، خەڵک پێشوازیەکی باش لە کاندیدانی پارتی دەکهن لە پارێزگای ھەڵەبجە
ھۆشیار حوسێن بەگ، سەرۆکی لیستی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە، دەڵێت :” لۆگۆکانی ئێمە لێدەکرێنەوە ئەوە بە بەرنامە دەكرێت وتیشی :” چاوەڕێی چارەسەرین دەنا پەنا بۆ دادگا دەبەین، ئاماژەی بەوەشدا پارتی ھیچ سەرپێچیەكی ئەنجامنەداوە لەوسنورە
وتیشی :” کابینەی نۆیهمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو پاریزگایە چەندین پرۆژەی جێبەجێكردووە كە ئەو پڕۆژنە تا ڕادەیەکی باش کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی ھەڵەبجە ھەبووە.
حوسێن بەگ دەڵێت : لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە ئەوەی پێمانکرابێت جێبەجێکراوە ئەوەشی نەکراوە بۆ خەڵکی ڕوونی دەکەینەوە ھۆکارەکەی چییە، ئەگەر لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگدەرانی ھەڵەبجە متمانەی خۆیان بە پارتی بدەن ئەوە بەدڵنیایەوە پارتی بە باشترین شێوە خزمەتی ئەم سنورە دەکات.