یاد كاكە ڕەزا كاندیدی ژمارە 31 لەسەر لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی لەگەڵ ئەوەبووە كە كوردستان ئارامبێ
زیاد كاكە ڕەزا كاندیدی ژمارە 31 لەسەر لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانیكی تایبەت بە كەناڵی ڕادیۆو تەلەفزییۆنی سلێمانی ڕایگەیاند:” ئەگەر بچینە پەرلەمان بە نوێنەرایەتی حیزبێكی گەورە دەچین ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە پارتی و فراكسۆنەكەی بەرنامەو پلانی خۆی دەبێت بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان.
زیاد كاكە ڕەزا گوتیشی: ئێمە لەدروشمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنیشمان ئارامی و پێكەوەی و خۆڕاگریمان كردوووە بە دروشمی حیزبەكەمان.
دەشڵێت :” پارتی لەوەتەی دروست بووە تاوەكو ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەبووە كە كوردستان ئارامبێ و هەموومان كاربكەین بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان ،ئەم وڵاتە بەرەو ئاوەدانی و باشتر بەرین و خۆڕاگریش بین.
ئاماژەی بەوەشكرد:” پارتی هەمیشە هەوڵی داوە ئێمە بە ئیرادەو خۆراگرییە وە مافەكانی خۆمان بەدەست بێنین .
زیاد كاكە ڕەزا سەبارەت بە شاری سلیمانی رایگەیاند:” پارتی حیزبێكی لۆكاڵی نییە تایبەتبێت بە شارێك یان ناوچەیەك پارتی خۆی بە حیزبی هەرچوارپارچەی كوردستان دەزانێت ، هەر كوردستانیەك لە هەر شوێنیكی دونیا بێت ئەمانەوێت خزمەتی بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەرسەیری ئەو ناوچانە بكەین كە پارتی تێیدا حكومڕان بووە هەست بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری زیاتر دەكەیت، ئێمە كوردستان بە یەك پارچە دەزانین هەمووی یەك هەرێمە و ئێمە هەوڵو تێكۆشانمان بۆ ئەوەیە ئەم ناوچانە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم وەكو شوێنەكانی تر ئاوەدانی زیاتری پێوەدیاربێت
زیاد كاكە ڕەزا سەبارەت بە زۆربونی ڕوداوەكانی كوشتن و سەرانە وەرگرتن لە بازرگانان ڕایگەیاند:” سەرمایەدار دەبێت پارێزگاری لە سەرمایەكەی خۆی بكات دەبێت ژینگەیەكی ئارامی بۆ بڕخسێت سەرمایەدار دەبیت ڕێزی لی بگیرێت دەبێت دڵنیابن لە سەروەت و ماڵ و منداڵیان وە سەرمایەكانیشیان بخەنە خزمەتی خەڵكەوە ،بەڵام ئەمانە لە سلێمانی بەدی ناكرێت .