مەرد عەلی خاڵە، بەربژێری پارتی: مودمینێکی نیو سەرۆک ناتوانێت ڕکابەری حزبێکی خاوەن شکۆ و مێژوو بێت
بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی رایگەیاند کە مودمینێکی نیو سەرۆک ناتوانێت ڕکابەری حزبێکی خاوەن شکۆ و مێژوو بێت.
مەرد عەلی خاڵە، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی ڕاگەیاند: “ئەم شاتە شات و هاوارەی بافێڵ نیشانەی ئیفلاس و بێ دەسەڵاتییە و ئەم ستایلە لە موهریجی تەنانەت بۆ یەکێتیش ئیحراجییە.”
بەربژێرەکەی پارتی دەشڵێت: “لە غیابی پڕۆژە و خزمەت و کاری گەورە بۆ دەڤەری سلێمانی پاسەوانی دیسکۆکەی یەکێتی خۆی بە دەرقاچەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەڵواسیوە و دەیەوێت بە ناوهێنانی جەنابییان خەڵک لەخۆی کۆ بکاتەوە، بێ ئاگا لەوەی بۆ ئەم جۆرە سێرک و نمایشانە خەڵک بەزۆر بردراون بۆ سەیرکردنی، بەڵام پێکەنینیان دێ بەم قسانە و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.”