له یادی بڕیارێكی مێژوویی مه‌زندا
سەلام عەبدوڵڵا
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی 25/9/2017، گه‌له‌كه‌مان بڕیارێكی مێژوویی گه‌لێك مه‌زنی دا و به هه‌موو جیهانی ڕاگه‌یاند كه گه‌له‌كه‌مان وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیییه، ئێمه‌ی كورد پێمان وابوو، دوای ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری له عێراق، گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێت له عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ‌دا به ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌به جیاجیاكانی گه‌لانی عێراقدا پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی شارستانی و مرۆڤدۆستدا بژی و خۆی بۆ بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان بكات كه ڕژێمه نادیموكراتیك و دیكتاتۆرییه‌كان زۆربه‌ی خاكه‌كه‌مانی وێران كردبوو.
ئێمه به دڵێكی پڕ هیواوه ڕووه‌و ئه‌و عێراقه نوێیه هه‌نگاومان ده‌نا و به‌شداریی كارا‌مان له دانانی ده‌ستوورێكی دیموكراتی و دامه‌زراندنی عێراقێكی فیدڕاڵ‌دا كرد، به‌و هیوایه‌ی ژیانێكی ئاسووده بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراق به ماوه جیاجیاكان و گۆڕانی ده‌سه‌ڵاڕتدارانه‌وه دیتمان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌له‌كه‌مان بوو، چونكه هه‌ر زوو به‌رپرسان به جیاوازیی ڕه‌نگ، بۆچوونه‌كانیشیانه‌وه هه‌موو به پراكتیك، له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و بڕگه‌كانی كۆك بوون و خۆیان به ئاشكرا له جێبه‌جێكردنی ده‌دزییه‌وه. بۆ نموونه: خاڵی 58 و له‌مه‌ودواش خاڵی 140ی ده‌ستوور كه بڕیاری بۆ چاره‌سه‌ری ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان دیاری كرد به (3) سێ قۆناغ كه ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دیموگرافیی كه‌ركووك بوو كه به‌عسییه‌كان هه‌وڵی ته‌عریبیان به كردار دابوو، پاشان سه‌رژمێرییه‌كی دانیشتووان و دوابڕگه‌ش (گشتپرسی) ڕاوه‌رگرتنی دانیشتووان كه داهاتووی ئه‌و ناوچانه دیاری بكات، ئه‌وه‌ش ده‌بوو پێش 31ی دێسه‌مبه‌ری (2007) جێبه‌جێ بكرێت.
به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م بڕیارانه جێبه‌جێ نه‌كران، حكوومه‌ت له دوای حكوومه‌ت ده‌یاندایه ده‌ست یه‌كتری كه تا ئه‌مڕۆش هیچ بڕگه‌یه‌كی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆم هاته‌كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له گشتپرسییه‌كدا بڕیاری بنجبڕی خۆی بدات و كۆتایی به‌م ده‌ستی به ده‌ستییه بهێنێت، ئه‌نجامی گشتپرسییه‌كه كه (92.7%) بوو، نیشانده‌ری تامه‌زرۆییی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ناڕه‌زاییی ده‌وروبه‌ر و خودی حكوومه‌تی عێراق چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه جیهانی دیموكراتی كه ڕۆژانه ده‌هۆڵ بۆ مافی مرۆڤ و دیموكراتی ده‌كوتێت له ئاست چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌مان و قوڕبانییه‌كانیدا نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕیاره بوێرانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه به ئاشكرا له گشتپرسییه‌كدا بڕیاری خۆی دا، جێی شانازیی گه‌له‌كه‌مان و وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زنه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
به‌رز و شه‌كاوه بێت، ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه.