دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی تری دژی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت كرده‌وه كه داوا كرابوو ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، دژی ده‌ستووری كۆماری عێراق نه‌بێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/9/2022، دادگای فیدراڵی، سکاڵایەکی یاسایی كه لە لایەن په‌رله‌مانتار، باسم خه‌شان، تۆمارکرا بوو، ره‌تكرده‌وه، كه تیایدا ناوبراو داوای كردبوو دەستووری هەرێمی کوردستان، کە هەوڵی نووسین و پەسەندکردنی دەدرێت، به‌جۆرێك بێت كه دژى ده‌ستوورى كۆمارى عێراق نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، دادگا داواكه‌ی خه‌شانی ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكە ئه‌و بابه‌ته له تایبه‌تمه‌ندی دەسەڵاتی دادگای فیدڕالی نییه.