شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەرەکانی پەیرەوکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
وەزراتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد حەمزە، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی عێراق لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی خانەنشین و چاودێریی کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەگەرەکانی پەیڕەوکردنی یاسایەکی یەکگرتوو لەسەر خانەشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.