سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەنگاوی کردەییمان بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی گشتی گرتووەتەبەر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجەی لەسەر ئاستی عێراق دانا، کە لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، نزیکەی 250 قەرەوێلە لە خۆدەگرێت و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکرێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلان کاری لەسەر پێشخستنی کەرتی تەندروستی کردووە، گەیشتووەتە ئاستێک لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، “ڕێژەی شێرپەنجە زیادی کردووە و پێویستە بەوردی کار لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی بکەین و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناکانی خۆی بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەخاتەگەڕ”.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە لە سەرەتای ئەم کابینە چاکسازی لە کەرتی تەندروستی لە یەکەم هەنگاوەکانی حکومەت بووە، چارەخوازی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ڕێژەی شێرپەنجە لە ناوچەکە زیادی کردووە و لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجە لەژێر ستاندارتی نێودەوڵەتییە و ڕێژەی تووشبوون %0.15 ـیە و بەوردی کار لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی دەکرێت.

دڵخوازەكانتان