له هه‌ڵبژاردندا گه‌لی كوردستان براوه‌یه
هیوا ئه‌حمه‌د
هەڵبژاردن پنتی بنەڕەتی حكومڕانی دیموكراسییە، پرۆسه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی گه‌له و به‌شداری ده‌نگده‌ره له حكومرانیی، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گەورە دەبینێت لە دیزاینی چونێتی حكومداری دوای هەڵبژاردن. جۆرێكه له میكانیزمی دیموكراسییانه‌ی بۆ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، ده‌كرێت شهرعییهتدانەوە بێت به حكومه‌تێك یان لێپرسینه‌وه، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵژاردن لێكه‌وته‌ی دووری ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و سیكته‌ره ئابووری و كۆمه‌ڵاییه‌كان، لە هەر بارێكدا بێت حكومەتێك چێ دەبێت كە ڕەنگدانەوەی خواستی زۆرینەی دەنگدەربێت.
گرنگی هەڵبژاردن دوالیزمییە، دیوێكی پەیوەندی بە دەنگدەرەوە هەیە، دەنگدەر ئەو دەرفەتەی بۆ دەڕەخسێت بتوانێت پیاده‌ی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بكات و ئهوسهركردانه هه‌ڵبژێرێت كه ئامانجه كه‌سی و نیشتمانییه‌كه‌ی ده‌نگده‌ر له به‌رچاو ده‌گرێت. هەروەها ئەو مافەشی دەبێت ئارەزوومەندانە بە دەنگی سزای هەر لایەن بدات كه له‌گه‌ڵ ئامانج وبههاكانیدا ناته‌بابێت، دیوەكەی تری پەیوەندی بە به‌ڕێوه‌بردن و حكومهتداریهوه هەیە، چونكە هەڵبژاردن ڕەگەزێكی سەرەكی شەرعیەت وەرگرتنە لە جەماوەر بۆ حكومڕانی دیموكراسی.
به‌شداری لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان و كاندیده سەربەخۆ فره چه‌شنه‌كان ڕەنگدانەوەی ویستی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستانه، كە خوازیاره هاوڵاتیانی به‌شداری ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن، له داڕشتنی داهاتووی خۆیان له ڕێگه‌ی پرۆسهییهكی دیموكراسییه‌وه.، چونكه پرۆسەكە بوار لە بەردەم كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌ڕه‌خسێنێت، بەشداربن لە دارشتنی چۆنیەتی حكومەتی داهاتووەوە، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنهرەكانیان و ئەوانیش متمانه دەبهخشین به حكومەتێك كە ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵك بێت، پرۆسەكە ئه‌و هه‌سته لای ده‌نگده‌ر دروستده‌كات ده‌نگی ده‌بیسرێت و توانای بڕیاردانی هەیە له باره‌ی چونییه‌تی ئاینده‌یه‌وه. پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به پرنسیپه‌كانی دیموكراسییه‌وه، نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆدا له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش چه‌ندین لێكه‌وته‌ی هه‌یه.
لێكەوتە دەرەكییەكانی پەیوەستە بە پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان، چونكە حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو شه‌رعییه‌ت له‌گه‌له‌وه وه‌ردەگرێت، ئه‌مه‌ش هێز و ڕه‌وایه‌تی پێده‌دات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بەناوی گەلەوە قسە بكات، ئه‌م ئیعتیباره جیهانییه‌ش سه‌نگ و قورسایی كاریگه‌ری ده‌بیت و ده‌یكات به حكومەتێكی گوێی لێ‌گیراو له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری جیهانییدا.
به ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چاوه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستا به پره‌نسیپه‌كانی دیموكارسییهوه، به‌م وێنه‌ش شه‌رعییه‌تی خۆبهڕێوهبهریهتی به‌هێزتر ده‌بێت، له ناوه‌نده لیبراڵه دیموكراسییه‌كانی جیهاندا. حكومەتی هەڵبژێردارو زادەی به به‌هاو نۆرمه‌كانی دیموكراسییه‌وه، متمانه‌ی زلهێزه‌كان و هێزه هه‌رێمییه‌كان به پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌ڵبژیراو جێگیر ده‌بێت، چونكه ئه‌وه حكومه‌تی گه‌له‌و شه‌رعییه‌تی له‌گه‌له‌وه وه‌رگرتووه.
بوونی نوێنەری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماریه‌ك له چاودێری سه‌ربه‌خۆ و بیانی و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا، كێرفی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی دهرهدەبێت له بەدەستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بە حكومەتی هەڵبژێردراو، ئەو دانپێدانانه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌بێت به پشتیوانی بۆ حكومه‌تی هەرێمی كوردستان،
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ژێر ڕۆشنای خوێندنەوەی فاكتەرە ناوخۆی و جیهانییەكاندا بۆ لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن، واقیع بینانە ئاماژە بەوە دەكات “له هه‌ڵبژاردندا گه‌لی كوردستان براوه‌یه”
له كۆتاییدا ئاماژه به‌خاڵێكی جه‌وهه‌ری ده‌ده‌ین، ئه‌ویش چۆنێتی بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانه، پێویسته بانگەشەكاران پابەندبن بەڕێمایەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە، چونكە لە بنەڕەتدا هه‌ڵبژاردن یەكێكە، لە پرۆسه ئه‌رێنییه‌كان و ده‌بێت بە هۆكاری یەکگرتووی زۆرینەی كۆمەڵگە و كۆ بوونەوەیان لە دەوری ئاماج و بەها دیموكراسییەكان، ڕۆڵی دەبێت لە گه‌شەی ئابوری و سه‌قامگیری بازاڕ و ده‌سته‌به‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆ ئەگەرهات و بانگەشەكە بەدەربوو لە ڕێنماییەكان ئەوا بە پێچەوانەوە دەبێت بەهۆی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ڕێزنه‌گرتن هه‌ستی ده‌نگده‌ر ، ئاسەواری خراپی لەسەر بازاڕی كار و گوزەرانی هاوڵاتیان دەبێت، ئه‌ركی ئاكاری هه‌موو بانگهشهكارانه پابه‌ندی ئیتیكی بانگهشهبن و به‌دووربن له هێرشی كه‌سی و چه‌واشه‌كاری، پێویستە ئەوە لە بیر نەكرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەرچۆنێك بێت و هەر لایەنێك حكومەت پێكبهێنێت، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت هەرێمی كوردستان نیشتمانی هەموو كوردستانییه‌كه.